Loading...
عێراقکوردستان

راهێنەری زاخۆ هۆکاری یەکسان بوونەکەیان بەرامبەر مینا ئاشکرا دەکات

زاخۆ لە یاریگای خۆی دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا

Yariga App

یاریگا –

زاخۆ لە یاریگا و بەردەم هاندەرانی خۆی دوو خاڵی گرینگی لە دەستدا، راهێنەری تیپەکەش هۆکاری یەکسان بوونەکەیان ئاشکرا دەکات.

لە گەڕی 16ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ مینا یەکسان بوو، لەم یارییەدا جارێکی دیکە زاخۆ بە 10 یاریزان یارییەکەی تەواو کرد کاتێک لە خولەکی 88 جۆزێف ماوریسیۆی بەرگریکاری بەرازیلی بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

ویسام رزق، راهێنەرە قەتەڕیەکەی زاخۆ دوای تەواو بوونی یارییەکە باسی لە هۆکاری یەکسان بوونەکەیان کرد و گووتی:

لە یاریی تۆپی پێدا یەکسان بوون ئەنجامێکی ئاساییە، ئێمە باشتر یارییمان کرد و باشتر دەرکەوتین بەڵام هێرشەکانمان نەدەکردە گۆڵ، تیپی بەرامبەر هیج هێرشێکی مەترسیداریشی نەبوو بۆ سەر گۆڵی ئێمە، تەنها ئەوەبوو بەخت لەگەڵ یاریزانەکانم نەبوو بۆ سەرکەوتن، وێڕای لە دەستدانی دوو خاڵ ستایشی ئاستی یاریزانەکانم دەکەم، لە یارییەکانی داهاتوو قەرەبووی دەکەینەوە.

زاخۆ دوای 23 رۆژ یەکەم یاریی بوو لە نێو یاریگای خۆی یاریی بکات، دوو یاریی پێش دێڕبی بادینان لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی کردبوو، یاریی دهۆکیش کە بە یاریگای زاخۆ هەژمار دەکرا لە یاریگای فرانسۆ هەریری بەڕێوەچوو، دواتریش لە نەجەف رووبەڕووی نەجەف بوویەوە.

دوای 16 یاریی زاخۆ بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت، یاریی داهاتووش لە بەغدا و لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر زەوڕا یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button