Loading...
سعوودیەگرنگترین

بەپەلە؛ بە هۆکارێکی نادیار رۆناڵدۆ لە یاریکردن بۆ نەسڕ دووردەکەوێتەوە

Yariga App

یاریگا –

فابریزۆ رۆمانۆ هەواڵێکی شۆکهێنەری دا بە هەوادارانی نەسڕی سعوودی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

تۆزێک پێش ئێستا رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە لە زانیارییەکی بەپەلەی کورتدا کە هۆکارەکانی نەخستووەتەڕوو، ئاشکرایکرد کە ئەفسانە پۆرتوگالیەکە بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر ریاز بەشداری ناکات.

لەبارەی بەشدارینەکردنی دۆن لەو یارییە گرنگە کە لە میانی هەفتەی 19ی خولی سعودیە و بە بردنەوەی نەسڕ دەتوانن بگەنەوە پێشەنگ کە ئێستا هیلال داگیریکردووە، فابریزۆ نووسیویەتی ئامادەنەبوونی رۆناڵدۆ نە پەیوەندی بە هیچ کێشەیەکی جەستەیی یان فشاری زۆر یاریکردن یاخود توانای جەستەییەوە نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button