Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئیتیحاد و فەنەرباچێ سەرقاڵی ئاڵوگۆری یاریزانن

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئیتحاد و فەنەرباچێ لە گفتوگۆی پێشکەوتوودان بۆ ئاڵوگۆڕی یاریزان لەنێوانیاندا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابرزیۆ رۆمانۆ، هەردوو لایەنی سعوودی و تورکی لە گفتوگۆدان بۆ گۆڕینەوەی نگۆلۆ کانتێ و یوسف نسێری.

بابەتی گرنگیپێدانی فەنەرباچێ بە کانتێ تازە نییە، بەڵام چوونەپێشەوەی ئیتیحاد بەتایبەت دوای ئەوە هات کە کەریم بنزیمە نزیکە لە جێهێشتنی یانەکە. بۆ ئەو مەبەستەش دەیانەوێ هێرشبەرێک بگوازنەوە بۆ شوێنگرتنەوەی کەریم.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە فەنەرباچێ لە رێککەوتنیان لەگەڵ کانتێ و ئیتیحاد گەیشتووەتە قۆناخەکانی کۆتایی.

نسێری لە مێرکاتۆی زستانە جێی بایەخی چەند یانەیەکی ئەوروپایە. نزیکترینیشیان یوڤێنتوس بوو بەڵام جیۆرجیۆ کیلینی بەڕێوەبەری وەرزشی خانمە پیرەکە ئاشکرایکرد کە ئەوان نایانەوێ یوسف بەهەمیشەیی بگوازنەوە، وەک ئەوەی کە ئەستێرە مەغریبیەکە ئەوەی ویستبوو.

گواستنەوەی یوسف نسێری بۆ گەورەیەکی سێریائەی شکستی هێنا


لە ئەگەری ئەوەی هیلال لەگەڵ بزنیمە بهاتە رێککەوتن کە وەک ئەمشەو بڵاوکرایەوە، ئەوا هەنگاوێکی زیاتر ئیتیحاد و نسێری لەیەکتر نزیکدەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button