میلان ماتێتای دەوێت بەڵام بە مەرج

یانەی ئەیسی میلان نزیکە لە گواستنەوەی ژان فیلیپ ماتێتای هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا و کریستاڵ پاڵاس.
ماتێتا گەیشتبووە میلان و پشکنینی پزیشکی ئەنجامدا، بڕیار وابوو میلان بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بداتە کریستاڵ پاڵاس لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی ئەو یاریزانە. بەڵام دەرکەوت ناوبراو پێکانی ئەژنۆی هەیە، ئەمەش بەگوتەی جیانلوکا دی مارزیۆی رۆژنامەنووسی ناوداری ئیتاڵیا.
بڕیار وایە ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی پزیشکی میلان بگەنە ئینگلتەرا بۆ دڵنیابوونەوە لە ووردەکاری پێکانی ئەو یاریزانە. رۆسۆنێری بەهیوایە ئەنجامەکەی دڵخۆشکەر بێت و ئەو یاریزانە بگوازنەوە بەر لە داخستنی بازاڕی گواستنەوە لەهەمان رۆژدا.
میلان کێشەی هێرشبەری سەرەڕمی هەیە لەم وەرزەدا. ماتێتاش خاوەنی هەشت گۆڵە لە پریمەرلیگ لە پاڵ دوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە تەنها سێ یاری دا.
لە هەموو دۆخێکدا ئەمڕۆ دووشەممە چارەنووسی گواستنەوەکە یەکلادەبێتەوە.



