Loading...
ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: ئادیمۆلا لوکمان مەدریدییە

Yariga App

یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید رایگەیاند ئادیمۆلا لوکمان ی ئەستێرەی ئەتەلەنتا پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە کردووە.

لوکمان گەیشتووەتە مەدرید و سەرقاڵی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکییە. دواتر گرێبەستەکەی واژۆ دەکات و بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەبێتە نوێترین جەنگاوەری دیێگۆ سیمۆنی.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، ئەتلەتیکۆ 35 ملیۆن یۆرۆی جێگیر دەدات بە ئەتەلەنتا، لەگەڵ 5 ملیۆنی دیکە بەپێی ئاست و ئەنجام. وابڕیارە گرێبەستی ئەو یاریزانە بۆ چوار وەرز و نیو بێت و ساڵانەش مووچەی 7 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت.

لوکمان لە ساڵی 2022 ـەوە یاریزانی ئەلەنتایە و لە 2024 بە تۆمارکردنی هاتریک ناسناوی یۆرۆلیگی بۆ ئەتەلەنتا بەدەست هێنا، بەڵام لەم وەرزەدا متمانەی راهێنەری لەدەستداوە و تەنها خاوەنی دوو گۆڵە لە خولی ئیتاڵی دا.

ئەتڵەتیکۆ بە ئومێدی ئەوەیە لوکمان بتوانێت جێگەی ئەنتوان گریزمان پڕبکاتەوە کە لەم ساڵدا بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و دابەزینی ئاستیی بە کەمی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە دەبینرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button