ئەوروپا

یوێفا باشترین پێکهاتەی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە

یاریگا
یەکێتی تۆپی پێ ئەوروپا وەکو هەموو ساڵێک ئەمجارەشیان باشترین پێکهاتەی باشترینەکانی 2018ـی بە دەنگی هاندەران بڵاوکردەوە.

لە باشترین پێکهاتەکەی یوێفا بۆ ساڵی 2018 تێر شتیگێنی گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لەونا گۆڵدایە، بەرگریکاران، سێرخیۆ رامۆس، رافایل ڤاران، مارسێلۆ لە ریال مەدرید و هەروەها ڤان دایک لە لیڤەرپول.
هێلی ناوەڕاستی پێکهاتەکەش لوکا مۆدریچ لە ریال مەدرید، نگۆلۆ کانتێ و هازارد لە چێڵسی.

هەروەها هەر یەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ یوڤێنتۆس ـ ریال مەدرید، لیۆنێل میسی لە بارسێلۆنا و کلیان مباپێ لە پاریس سانجێرمان پێکهاتەکەیان دروستکردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close