Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ماوەی دوورکەوتنەوەی جوود بێڵینگهام راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بۆ ماوەیەک لە تواناکانی جود بێڵینگهام بێبەش دەبێت ئەوەش دوای تووشبوونی ئەستێرەکەی بە پێکان.

ئەمشەو لە بردنەوە قورسەکەیان 2-1 بەرامبەر رایایۆ ڤاییکانۆ لە میانی هەفتەی 22ی خولی ئیسپانی، بێڵینگهام دووچاری کرژبوونی ماسوولکەی پشتەوەی ران بوو، بەهۆیەوە بەناچاری لە خولەکی 10 یاریگای بەجێهێشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆسێ لویس سانجێز کە پێگەکانی نزیک لە مەدریدیش بڵاویانکردووەتەوە، بێڵینگهام بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

ئەوەش واتا ریال مەدرید بێبەش دەبێت لە تواناکانی سوپەرستارە ئینگلیزیەکەی لە لانی کەم شەش یاریی داهاتوویان کە ئەمانەن؛ ڤالێنسیا، ریال سۆسیداد، بێنفیکا، ئۆساسۆنا، بێنفیکا و خیتافی. ئەگەر وەک ئەوەبێت کە لویس سانجێز بڵاویکردووەتەوە، رەنگە جوود بۆ یاریی بەرامبەر سێڵتاڤیگۆ بگەڕێتەوە لە 8ی مانگی داهاتوو.

چەند وێنەیەک کە پێش دەستپێکی یارییەکە گیراوە، ئەوە پیشاندەدەن یاریزانە 22 ساڵیەکە هەستی بە ئازار کردووە لەو بەشەی ماسوولکەی پشت رانی چەپیدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button