ئەوروپائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

چێڵسی ماڵکۆم و بڕە پارەیەکی بارسا ڕەت دەکاتەوە بۆ بردنی ویلیان

یارگانێت/  ڕوونە لە ڕابردوودا و لە چەند وێستگەیەکی جیاوازدا ویلیان ئامانجی بارسێلۆنا بووە. وەک لە میدیاکانیشدا بڵاو بوویەوە دواییبن جاریش ئەم ئۆفەرە تازەی بلوگرانا بوو بە پێدانی ماڵکۆم و بڕە پارەیەک لەپێناو ویلیان.

ڕۆژنامەی The Telegraph ئەمڕۆ بڵاوئ کردەوە کە چێڵسی داخوازییەکەی بارسێلۆنای ڕەتکردۆتەوە. ڕۆژنامەکە هۆکاری قایل نەبوونی بلووزی  گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی بەم گۆڕینەوە نرخی ویلیان دێتە 50 ملیۆن پاوەند، لە کاتێکدا چاویان لەوەیە زیاتریان بۆ بکات. ئەگەرچی لە ئێستادا تەمەنی گەشتۆتە 30 ساڵ و تەنها 18 مانگیشی ماوە بۆندەکەی لەگەڵ چێڵسی.

بارسێلۆنا ماڵکۆمی تەمەن 21 ساڵی لە بۆردۆکسی فەرەنسییەوە ڕفاند لە کاتێکدا تەواو لە ڕۆماوە نزیک بووبۆوە. لەو کاتەوەش نەیتوانیوە پێگەی سەرەکییبوون لە یانەکە بۆ خۆی مسۆگەر بکات. بۆیە بارسا وا دیارە ئاڵوگۆڕی پێ بکات لەگەڵ ویلیانی هاونیشتیمانیی ئەگەرچی بە 9 ساڵێک یاریزانەکەی خۆیان بە تەمەنترە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close