ئەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوە

ڕیاڵ لاوێکی لە مەلەگەوە گواستەوە ڕیزەکانی

یاریگانێت/بایەخی ڕیاڵ مەدرید بە هێنانی یاریزانی لاو بەردەوامیی هەیە و لەم سەروبەندەشدا چێچو مارتینێزی بەرگریکاری لاوی لە یانەی مەلەگەوە گواستەوە ڕیزەکانی.

مارتینێز تەمەنی خوار 17 ساڵە و چاوەڕوان دەکرێت ڕیاڵ بینێرتە تیمی خوار 19 ساڵانیانەوە. لاوە ئیسپانییە پێش ئەوەی لە ساڵی 2016 ڕوو بکاتە مەلەگە، لە یانەکانی ڕیاڵ مورسیا و ڤالاناسیا بووە.

دوابەدوای تەواوبوونی گواستنەوەکە، چێچو لە ئینستاگرامی خۆی نووسی: “لەمڕۆوە من بەشێکم لە گەورەترین یانەی جیهان. ئەمە چرکەساتێکی پڕ شانازییە بۆ من، پۆشینی ئەم درێسەش دەمخاتە بەردەم ئاڵەنگارییەکی گەورەوە.”

ناوبرواو دەتوانێت لە دڵی بەرگریی و، هەروەها وەک بەرگریکاری لای چەپیش یاری بکات.

CHECHU MARTINEZ

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close