
یاریگا –
یانەی نیوکاسڵ یونایتد هاوشانی چەندین یانەی دیکە کێبڕکێی گواستنەوەی براهیم دیاز دەکات.
دیاز لە هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بەسەردەچێت.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید لە زاری سەرچاوە نزیکەکانی یانەکە زانیویەتی نیوکاسڵ هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی براهیم دەدات.
ئەستێرتە مەغریبییەکە لە ریال مەدرید وەک پێویست دەرفەتی یاریکردنی پێنادرێت و زۆربەی کات وەکوو یەدەک بەشداریی لە یارییەکاندا دەکات، سەرەڕای ئەوەی لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025 ئاستێکی سەرسووڕهێنەری پێشکەشکرد و توانی بە پێنج گۆڵ ببێتە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، نوێنەرانی یاریزانەکە هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی دۆزینەوەی یانەیەکی گونجاو دەستپێکردووە و یانەکانی پرێمەرلیگیش ئارەزووی گواستنەوەی دیاز دەکەن، لەنێویاندا؛ نیوکاسڵ، تۆتنهام و ئاستۆن ڤێلا.
ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ زۆر سەرسامی تواناکانی دیازە و پێیوایە یاریزانەکە دەتوانێت لە پێگەی جیاواز یاریی بکات و کوالێتییەکی بەرزی تەکنیکی هەیە.



