ئەوروپائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

دێنیس سوارێز لە ئاڕسناڵ نزیک دەبێتەوە

یاریگا –  یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی نزیک دەبێتەوە لە واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی لاوی بارسێلۆنا دێنیس سوارێز بۆ هێنانی یاریزانەکە بەشێوەی خواستن.

ئێمری ڕاهێنەری ئاڕسناڵ ئەوەی ڕاگەیاندبوو کە یانەکە ویستی ئەوەی نییە لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزان بەشێوەی هەمیشەیی بکڕێت، بەڵام ئاماژەی بەوەشدا کە هێنانی یاریزان بەشێوەی خواستن ئەگەری زیاترە. بۆندەکەی دێنیس لەگەڵ بارسا تا ساڵی ٢٠٢٠ درێژەدەخایەنێت، کە ئەمەش وادەکات ئاڕسناڵ پارەیەکی زیاتر بدات لە حاڵەتی کڕینی یاریزانەکە بەشێوەیەکی هەمیشەیی.

ئێمری پێشتر لە وەرزی ٢٠١٤-٢٠١٥ لەگەڵ سوارێز لە یانەی سێڤییادا بوونە، کە ئەمەش بۆتە ڕێخۆشکەرێک بۆ هاتنی یاریزانەکە بۆ ڕیزی تۆپچیەکانی ئاڕسناڵ. جگە لەمەش، یاریزانەکە وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێ نابەسترێ لە بارسێلۆنا.

دێنیس سوارێز، ٦٨ یاری بۆ بارسێلۆنا ئەنجامداوە و ٩ گۆڵی تۆمارکردووە

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close