تەواو؛ لیڤەرپووڵ بەرگریکارێک دەگوازێتەوە

یاریگا –
لیڤەرپووڵ لە گواستنەوەی لوتشارێل خێرترۆودا، بەرگریکاری هۆڵەندی نزیکبووەتەوە.
خێرترۆودا یاریزانی یانەی لایپزیگە و ئێستا بە خواستن یاریی بۆ یانەی سەندەرلاند دەکات.
بەگوێرەی دەیڤد ئۆرنشتاین، لیڤەرپووڵ گفتوگۆکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ خێرترۆودا دەستپێکردووە و دەیەوێت کۆتایی بە خواستنەکەی بهێنێت و بەرگریکارەکە بگوازێتەوە ئانفێڵد.
🚨 Geertruida move needs RB Leipzig to break Sunderland loan & Liverpool to strike deal with both. #SAFC want replacement (agreement close) + compensation. Chances rated ~75%. #LFC have other options (included Dumfries/Jones but less likely) @TheAthleticFC https://t.co/5KWOzLzic6
— David Ornstein (@David_Ornstein) February 1, 2026
لیڤەرپووڵ لەم وەرزە بەدەست پێکانی بەرگریکارەکانی دەناڵێنێت، ئەمەش وای لە ئاڕنە سڵۆت، راهێنەری یانەکە کردووە بەدوای چارەسەردا بگەڕێت و هەوڵی گواستنەوەی بەرگریکاری نوێ بدەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەی سەندەرلاند رێگە بە گواستنەوەکە دەدات و گڵۆپی سەوزی بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە هەڵکردووە.
لیڤەرپووڵ سەرسامە بە تواناکانی بەرگریکارە و پێیوایە دەتوانێت لە هێڵی بەرگری، بەتایبەت دڵی بەرگری و باڵی راست، هەروەها دەتوانێت وەک ناوەڕەستکاری بەرگری یاریی بکات، هەروەها پێشتر لە فاینۆرد لەژێر سەرپەرشتی ئاڕنە سڵۆت یاریی کردووە و تەواو ئاشنای یەکترن.
بەرگریکارە 24 ساڵانییەکە لەم وەرزە 17 یاریی بە درێسی یانەی سەندەرلاند کردووە.



