Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

ئێنزۆ مارێسکا لە دەرگای یانەیەکی پێشوویەوە دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیستەر سیتی گفتوگۆی لەگەڵ ئینزۆ مارێسکا دەستپێکردووە.

رۆژنامەی دەیلی میرەر بڵاویکردووەتەوە، لیستەر سیتی دەیەوێت مارێسکا وەک راهێنەری یانەکە دەستنیشانبکات، بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیان بە راهێنەرە ئیتاڵییەکەوە کردووە.

مارێسکا پێشتر راهێنەرایەتی یانەکەی کردووە و توانی دووبارە یانەکە بۆ پرێمەرلیگ سەربخاتەوە، بۆیە لەنێو بەرپرسانی یانەکە رێزێکی زۆری هەیە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، هێشتا بە فەرمی هیچ ئۆفەرێک پێشکەشی مارسێکا نەکراوە، بەڵام گفتوگۆی سەرەتایی لەنێوان هەردوولا کراوە و چاوەڕواندەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بڕیاری یەکلاییکەرەوە بدرێت.

مارێسکا لە وەرزی 2023-24 راهێنەری لیستەر سیتی بوو، 53 یاریی بەڕێوەبرد، لە 36 یارییدا براوە بوو، 13 یاریی دۆڕاند و لە 6 یاریشدا یەکسانبوون بوو، توانی نازناوی چامپیۆنشیپ بباتەوە و یانەکە بگەڕێنێتەوە پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button