ئەوروپائیسپانیاخولەکانی دیکه‌

پیپی: “کە من گەشتمە ئەوێ، ڕیاڵ گۆڕستانی یاریزانانی دڵی بەرگریی بوو.”

یاریگانێت/ لە یەکەمین چاوپێکەوتنیدا لە بارەی گەڕانەوەی بۆ پۆرتۆ و ئەزموونەکانی لە ڕیاڵ مەدرید، پیپی بەرگریکاری پورتوگالی باسی خۆگونجاندنە خێراکەی دەکات لە دڵی بەرگریی قەڵای مەدرید.

پیپی بۆ Porto Canala دەدوێت و دەبێژێت: “کاتێک من گەشتمە مەدرید، دڵی بەرگریی یانەکە وەک گۆڕستانێک وا بوو بۆ ئەو بەرگریکارانەی تازە هاتبوون و ئەوان تووشی سەختی زۆر هاتن بەوەی بتوانن ئەو شوێنەی یاریگا بۆ خۆیان زەمان بکەن. بەڵام پۆرتۆ منی بۆ ئەوە باش ئامادە کردبوو. من 10 وەرزم لە مەدرید بەسەر برد. هەر ئەو سەروەختە، چەند یاریزانێکی نایابی دڵی بەرگریی پێوەندیان بە یانەکەوە کرد، بەڵام کەسیان نەیانتوانی وەک من خۆیان بگونجێنن و دابمەزرێن.”

بۆ بیرهێنانەوە، ئەوکات ڕیاڵ لەو شوێنەی یاریگا یاریزانان سێرجیۆ ڕامۆس، فابیۆ کەنەڤارۆ، گابرێل هاینز و کریستۆف مێتزێڵدەری هەبوو.

پیپی 2007 بە بڕی 33 ملیۆن یۆرۆ هاتە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە، دواتر ڕووی کردە بەشیکتاشی تورکی و لەوێ بەهۆی قەیرانی دارایی یانەکەوە گەڕایەوە پۆرتۆ، ماڵە کۆنەکەی خۆی، کە ئیکەر کاسیاسی هاوتیپم و کاپتنی پێشووی لە ڕیاڵ، ئێستا گۆڵپارێزیانە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close