
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 22ی لالیگا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری رایۆ ڤایێكانۆ دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بەكاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری رایۆ ڤایێكانۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

ریال مەدرید لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بێنفیكا بوویەوە و یارییەكەی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ شكستیهێنا، بەوەش نەیتوانی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ و یاریی پاشكۆ دەكات.
ریال مەدرید لە كۆی 21 یاریی 16 یاریی براوە بووە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا رایۆ ڤایێكانۆ لە كۆی 21 یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە حەفت یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی شازدەیەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ریال مەدرید بە بێ ئیدێر میلیتاو ئارنۆڵد و رودیگەر رووبەڕووی رایۆ ڤایێكانۆ دەبێتەوە.
رایۆ ڤایێكانۆ بە بێ ئاندرێ راتسو و عەبدول موئمین رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس
گولەر، كاماڤینگا، بێڵینگهام
رۆدریگۆ، ئێمباپێ، ڤینیسیۆس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی رایۆ ڤاییكانۆ
باتالا
ئیسپینۆ، لیخوینی، مێندی، چاڤاریا
ڤالێنتین، دیاز، ئیسی
ئاخۆماش، دی فوتۆس، گارسیا



