Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ماتێتا خولێكی نوێ تاقیدەكاتەوە و بڕیار لەسەر داهاتووی راشفۆرد دەدرێت

دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

Yariga App

یاریگا –

 

ژان فیلیپ ماتێتا رازی بووە تاوەكو 2030 پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بكات، بەڵام ئۆلیڤیێ گلاسنەری راهێنەری كریستاڵ پاڵاس ناهێڵێت یاریزانەكە بڕوات تاوەكو شوێنگرەوەی نەگوازنەوە – تایمز.

ماتێتا چاوەڕێی مۆڵەتە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بكات، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای كریستاڵ پاڵاسە –  سكای سپۆرتس.

نیوكاسڵ یونایتد ئۆفەرێكی فولهامی بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە ویڵۆک رەتكردەوە و تاوەكو شوێنگرەوەی نەدۆزنەوە دەستبەرداری نابن – تۆک سپۆرت.

ئەگەر مایكڵ كاریک وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتد بەردەوام بێت دەیەوێت ماركۆس راشفۆرد بگەڕێتەوە – تێلیگراف.

سەندرلاند و ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی تریكوێ جۆرج هێرشبەری لاوی ئینگلیزی یانەی چێڵسی دەدەن – سكای سپۆرتس.

تۆتنهام و لیدز یونایتد دەیانەوێت جۆن دوران یاریزانی نەسڕ كە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ فەنەرباچێ دەكات بگوازنەوە – تیم تۆک.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button