ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

مۆرینهۆ ١٥ ملیۆن پاوەندەکەی لە مانچستەر وەرگرت و ئامادەیە بۆ ئەرکی نوێ

 

یاریگا-خۆزێ مۆرینهۆ ئەمڕۆ گەیشتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ مانچستەریونایتد و لەمەودوا دەتوانێت ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی دیکە وەربگرێت.

بەگوێرەی رێککەوتنی پێشوەختەی نێوانیان لە باری پەیوەندیکردنی مۆرینهۆ بە یانەیەکی دیکەوە، راهێنەرە پۆرتوگالیەکە لە بڕە پارەی سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بێ بەش دەبوو هەربۆیە دەبووایە چاوەڕێی وەرگرتنی ئەو پارەیە بکات بەر لە پەیوەندیکردنی بە یانەیەکی دیکەوە.

ئەمڕۆ لە دانیشتنی نێوان مۆرینهۆ ئێدوارد وودواردی بەڕێوبەری مانچستەردا لە بری ٢٤ ملیۆن پاوەندی گرێبەستەکە، هەردوولا لەسەر ١٥ ملیۆن پاوەند رێککەوتن بەرامبەر بەوەی لە ئێستادا پارەکەی پێبدرێت و ئازاد بێت لە کارکردن.

رۆژنامەی “سەن” ئەوەی ئاشکراکردووە یەکێک لەو یانەنەی ئارەزووی ئەو راهێنەرە دەکات ریاڵ مەدریدە کە لە ئێستادا ١٠ خاڵ لەدوای بارسێلۆناوەن، بژاردەیەکی دیکەی یانەی بەنفیکای وڵاتەکەیەتی کە پێدەچێت زیاتر لە ریاڵ مەدرید تامەزرۆی بن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close