ئیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

سیڤیلیا وازی هێنا و ئەتلەتیکۆ هاتە سەرهێڵ بۆ مۆراتا

یاریگا-یانەی سیڤیلیای  ئیسپانی بەفەرمی رایگەیاند  وازیان لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەلڤارۆ مۆراتا هێناوە. یانەکەی ئەندەلوس هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە مەرجەکانی چێڵسی ئەستەمن.

لەلایەکی دیکە  لە دواین پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوەدا ئەتڵەتیکۆ مەدرید هاتۆتە سەر هێڵ بۆ هێرشبەرە ئیسپانییەکە. دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەریش ناراستەوخۆ دەنگۆکانی پشت راستکردەوە کاتێک پرسیاری مۆراتای لێکرا رەتی نەکردەوە و و وتی “تەنیا سەرنجم لەسەر یارییەکەی لیڤانتییە، نامەوێت لە ئێستادا باسی یاریزانێک بکەم کە لەو یارییە بەشداری ناکات. ناتوانم هیچ بڵێم چونکە راهێنەر دەبێت چاوەڕوانی ئەوەبێت بزانێت یانەکە چی پێدەکرێت”.

مۆراتا لە دوو وەرزی رابردوودا تەنها ١٦ گۆڵی بۆ چێڵسی تۆمارکردووە لە پریمەرلیگ پاش گواستنەوەی لە ریاڵ مەدریدەوە بە ٦٠ ملیۆن پاوەند.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close