ئیسپانیابازاری گواستنەوە
بارسێلۆنا بە هێنانی یاریزانێك ڕیزەكانی خۆی پتەوتر دەكات
یاریگا- ڕۆژنامە ئیسپانیەكان ئەوەیان دووپاتكردەوە ، كە یانەی بارسێلۆنا نزیك بۆتەوە لە پەلكێشكردنی ئەستێرەی ئەیاكس ئەمستردام ”فرانك دی یۆنگ” لە گواستنەوەی زستانەدا.
ڕۆژنامەی (ئاس): یانەی بارسێلۆنا لە هەفتەی داهاتوودا بۆندەكە ڕادەگەیەنیت ، بۆندی یاریزانە ٢١ ساڵەكە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
هەروەها ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەدا كە یانە ئیسپانیەكە بەسەركەووتووی كۆتایی بە گرێبەستەكە هێناوە و لە پێش هەریەكە لە یانەكانی پاریس و بایرن و مانچستەر سیتی كە گرنگیان بە یاریزانە لاوەكە دەدا.