ئیسپانیا

رۆژنامەکانی ئیسپانیا شەیدای ڤینیسیوس جونیۆرن

 

لە گەرمەی قەیران و دەردەسەرییەکانی ریاڵ مەدرید دا، ڤینیسیوس جونیۆر تاکە ئاسۆی مەدریدە کە هیوایەکی بەخشیوە بە هاندەرانی یانەکە و هەروەها رۆژنامە ئیسپانییەکانی نزیک لە مەدرید.

دوای یارییەکەی بەرامبەر ریاڵ سۆسیداد، مارکا بە ناونیشانێکی گەورە نوسیبووی “ریاڵ مەدرید لە دەستی هەرزەکارێکدایە” ئەویش پاش ئەوەی لەو یارییەدا تەنها ڤینیسیوس دەبینرا بتوانێت گۆڕانکاری دروست بکات.

شەوی رابردووش جارێکی دیکە لە پێکهاتەی سەرەکی بینرایە و توانی  گۆڵ و ئاسیستێک بۆخۆی بنووسێتەوە. ئەمجارەیان ئاس ناوی بردووە بە “جامی ڤینیسیوس” بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە جامی شا دا خاوەنی چوار گۆڵ و دوو ئەسیستە. مارکاش بە “پادشا ڤینیسیوس” ناوی بردووە.ئەمە لە کاتێکدایە ئەو یاریزانە تەمەنی تەنیا ١٨ ساڵە و پێدەچێت تەواوی هیواکانی مێرەنگی لەم وەرزەدا لەسەر ئەو  بنیات نرابێت. هەمان ئەو رۆژنامەیە دەڵێت سۆلاری بەجۆرێک پشتی پێدەبەستێت کە دوای مسۆگەرکردنی یارییەکەی جامی شا، گۆڕانکاری پێکرد بۆ ئەوەی پشووی پێبدات  بۆ یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر ریاڵ بیتس لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close