ئەوروپائیتاڵیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

هاوینی دادێ ڕامسی لە یۆڤیە

یاریگانێت/ دوای ئەوەی ئارسیناڵ ئامادە نەبوو بۆندی ئارۆن ڕامسی ناوەڕاستکار درێژتر بکاتەوە، یاریزانەکەی ئازاد کرد تا لەگەڵ یانەکانیتردا گفتوگۆکانی دەست پێبکات لە بارەی داهاتووی خۆیەوە.

زۆر یانە بە داهاتووی ڕامسیەوە لکێنرا، تا لە کۆتاییدا ڕۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی گواستنەوەی وێڵزییەکەی بۆ یۆڤی ئاشکرا کرد و دڵنیایی دا لە تەواوبوونی بۆندەکە.

فابریسۆ ڕۆمانۆ ئەو ڕۆژنامەنووسەیە کە بە تویتێک کۆتایی بە دەنگۆیەکان هێنا و نووسیویەتی: “یەکلایی بوویەوە: ڕۆشتنی ئارۆن ڕامسی بۆ یۆڤی لە مانگی 6 بابەتێکە و یەکلایی بوویەوە. بۆ ئەم مەبەستەش بریکاری یاریزانەکە بەم نزیکانە ڕوو دەکاتە ئیتاڵیا تا چاوی بە پاراتیچی بەڕێوبەری یانەکە بکەوێت بۆندەکەی بۆ وەرزی داهاتوو واژۆ بکات.”

ڕۆژنانەی Mirrorی ئینگلیزی فابریسۆ بە ڕۆژنامەنووسێکی خاوەن سەرچاوەی باوەڕپێکراو ناو دەبات و دەشڵێت ناوبراو لەگەڵ سکای سپۆرتسی ئیتاڵیا و گاردیاندا کار دەکات.

بە گوێرەی زانیارییە هاتووەکان، بریکارەکەی ڕامسی دوای یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵتا کە لەنێوان یۆڤی و میلان 16ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، دەگاتە ئیتاڵیا بۆ واژۆکردنی وردەکارییەکانی بۆندەکە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close