Loading...
عێراق

زەوڕا و قوەجەوییە بە یاننامەیەکى هاوبەشیان بڵاوکردەوە

نابێ چیتر واسق محەمەد ناوبژیوانیەتى یارییەکانیان بکات

Yariga App

یاریگا –

هەردوو یانەى زەوڕا و قوەجەوییە بە یاننامەیەکى هاوبەشیان دژى ناوبژیوانێکى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق بڵاوکردەوە و رەتیدەکەنەوە ئەو ناویژیوانە یارییەکانیان بەڕێوە ببات.

لە گەڕى 16ـى خولى ئەستێرەکانى عێڕاق، دواى ئەوەى لە یاریى شوڕتە و نەجەف واسق محەمەد ناوبژیوانى یارییەکە 14 خولەکى وەک کاتى زیادکراو بەسەر کاتى یارییەکە زیاد کرد، شوڕتە لە خولەکى 105 گۆڵى سەرکەوتنى تۆماکرد و ئەمەش واى لە هەردوو یانەى جەوییە و زەوڕا کرد دژى ناوبژیوانەکە بە یاننامەیەکى هاوبەش دەربکەن، هەردوو یانەش ڕەتى دەکەنەوە ئەم وەرزە واسق محەمەد ناوبژیوانیەتى بارییەکانیان بکات.

جەوییە و زەوڕا داوایان لە یەکێتى تۆپى پێى عێڕاق کردووە کە ئەم ناوبژیوانە نابێت بە هیچ شێوەیەک لە یارییەکانیان لە ژوورى ڤاڕیش بوونى هەبێت، هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە واسق محەمەد نابێ یارییەکانى داهاتووى شوڕتە بەڕێوەببات چونکە بە تەواوى کاریگەرى لەسەر ئەنجامەکانى ئەم یانەیەوە دیارە و یارمەتیان دەدات بۆ سەرکەوتن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button