Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

لیام رۆسینیۆر مێژووی بۆ چێڵسی تۆمارکرد

Yariga App

یاریگا –

چێڵسی بە راهێنەرایەتی لیام رۆسینیۆر بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی و ئەمشەویش لە ریمۆنتادایەکی مێژووییدا لە وێستهامی بردەوە.

ئەمشەو یانە لەندەنیەکە لەنێو یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداریی وێستهامی هاوشاریی کرد. یانەی میوان گێمی یەکەمیان بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا. بەڵام بۆ گێمی دووەم کە بە هی راهێنەران ناسراوە، رۆسینیۆر قسەیەکی دیکەی هەبوو بۆ بردنەوەی دێربیەکە. لە خولەکی 57 لە رێگەی جواو پیدرۆ بێدەنگییان شکاند. دوای 13 خولەک مارک کوکورییا ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە و هێندەیتر گڕی لە یارییەکە بەردا. ئینزۆ فێرناندێز بە گۆڵێک لە خولەکی 2+90 سێ خاڵی بەخشیە یانەکەی و بەوەش بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ گەیشتنەوە پلەی چوارەم بەشێوەی کاتیی تا یارییەکەی سبەی شەوی نێوان مانچێستەر یونایتد و فوڵهام کە ئەوەی یەکەمیان 38 خاڵی هەیە و پلەی پێنجەمە.

بردنەوەکە شەشەمین سەرکەوتن بوو لەو 7 یارییەی لەوەتەی رۆسینیۆر لەدوای ئینزۆ مارێسکا پۆستەکەی پێدراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، لیام بووە یەکەمین راهێنەر لە مێژووی چێڵسیدا لە کێبڕکێکانی پرێمەرلیگ یارییەک بباتەوە کە تیمەکەی لە گێمی یەکەمی یەکەمدا بە دوو گۆڵ یان زیاتر لەپاش بووبێت.

ئۆپتا نووسیویەتی ژمارەی ئەو یاریانەی تێدا یانە شینپۆشەکەی لەندەن لە گێمی یەکەمدا بەو ژمارە گۆڵە لەپاش بووبێتن، 57 جار بووە. بەڵام هیچ راهێنەرێک نەیتوانیوە لە گێمی دووەمدا ئەنجامەکە بگۆڕێت بۆ بردنەوە.

ئاڵنگاریی دواتر بۆ راهێنەرە گەنجەکە بەرامبەر ئارسیناڵە کە سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە میانی یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی جامی ئینگلتەرا دەبێتە میوانی تۆپچییەکان کە لە یاریی چووندا 2-3 بە تیمەکەی میکێل ئارتێتای دۆڕاندبوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button