Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ سیتی گۆڵپارێزەکەی بەڕێکرد

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی ستێفان ئۆرتێگای بەڕێکرد و لەگەڵ نۆتینگهام فۆڕێست وردەکارییەکانیان یەکلایی کردەوە.

گۆڵپارێزە ئەڵمانیەکە هاوینی 2022 لە ئاریمینیا بیڵفێڵدی وڵاتەکەیەوە بەخۆڕایی پەیوەندی بە سیتیزنس کرد. ئەم وەرزە بەتەواوەتی لە پلانەکانی پێپ گواردیۆلا دوورخراوەتەوە. هەربۆیە پێش کۆتاییهاتنی وادەی گرێبەستەکە، بە نرخێکی هەرزان بە یانەی نۆتینگهامی فرۆشت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای سپۆرتس، گرێبەستی گۆڵپارێزە 33 ساڵانەکە تەنها بۆ ماوەی شەش مانگە. بەهاکەشی 500 هەزار پاوەندە کە دەبێت نۆتینگهام بە سیتی بدات لە بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی پێشوەختی گرێبەستەکەی ئۆرتیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button