Loading...
ئیتاڵیاگرنگترین

ئەیسی میلان گرێبەستی ئەستێرەیەکی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان سەرکەوتووبوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مایک ماینان و بۆ ماوەیەکی درێژتر پێکەوە بەردەوام دەبن.

گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە لە ساڵی 2021 لە یانەی لیلی وڵاتەکەیەوە روویکردە ریزەکانی میلان و ئێستا کاپتنی یەکەمی رۆسۆنێریە.

ماینان کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، لە کۆتا مانگەکانی بەسەرچوونی گرێبەستەکەیدا بوو، چەندین یانەی دەرەوەی ئیتاڵیا چاویان لە دۆخەکەی بوو بۆ گواستنەوەی. بەڵام میلان توانی بە نوێکردنەوەیەکی ماوەدرێژ هەموو یانە خوازیارەکانی بێئومێد بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کردووە و بۆ ماوەی چوار ساڵیتر لەگەڵ رۆسۆنێری بەردەوام دەبێت لەگەڵ بژاردەی ساڵێکی زیاتر.

ئەوە زانیارییە پێشوەختەی رۆمانۆ لەکاتێکدایە هێشتا یانە ئیتاڵیەکە جگە لە ئاماژەیەک لە پێگەکانی خۆیانەوە، بەفەرمی نوێکردنەوەیان رانەگەیاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button