ئیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە
Trending

یانەیەکی تری ئیسپانیش چووە کێبڕکێکی کڕینی مۆراتا

یاریگا- دوابەدوای کەڵەکەبوونی هەواڵی ڕۆشتنی یاریزان ئالڤارۆ مۆراتا بۆ یانەی سێڤییای ئیسپانی، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید یـش هاتە پاڵ ئەو یانانەی کەوا بەدوای دەستبەتەرکردنی تواناکانی یاریزانەکەی ماتادۆڕن.

ڕۆشتنی مۆراتا دەمێکە بۆتە مایەی باس و خواستی میدیاکان بەهۆی ئەو کێشانەی لە یانەی چێڵسی تووشی هاتووە. یاریزانی ناوبراو دوو ساڵ لەمەوبەر لە ڕیال مەدریدەوە ڕوویکردە بلوز تاکو بتوانێ بلیتێک بەدەستبێنێ بۆ بانگێشتکردنی بۆ مۆندیالی ڕووسیا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە بەدەستهێنانی ئامانجەکەی، کە ئەمەش زیاتر کاریگەری نەرێنی بەسەر جێهێشت.

لە ئێستاشدا یانەی سێڤییا لە پێشترن بۆ دەستەبەرکردنی یاریزانی ناوبراو، بەڵام بەردەوامن لە گفتوگۆکردن بۆ بۆندێکی خواستن ، هەروەها سێڤییا ئامادەیە مۆراتا بەیەکجاریش بکڕێت و مووچەیەکی ١٤٠ هەزار پاوەندی هەفتانەی بۆ دابین بکات. لەلایەکی ترەوە، مۆراتا دەیەوێت بگەڕێتەوە نێو دۆست و خێزانی خۆی لە مەدرید، سیمۆنیش بەدوای هێرشبەرێکی سەرە ڕمدا دەگەڕێت بۆ شوێنگرتنەوەی دێگۆ کۆستای پێکراو، کە ئەتلەتیکۆ تا ماوەیەکی تر لە خزمەتەکانی بێبەشدەبێت. وا بڕیاریشە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بریکاری مۆراتا و ئەتلەتیکۆ کۆبوونەوەیەک ببەستن بۆ قسەکردن دەربارەی ووردەکاریەکانی گرێبەستەکە.

مۆراتا بەدرێسی چێڵسی ٧٤ یاری ئەنجامداوە و خاوەنی ٢٤ گۆڵە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close