ئەوروپائیسپانیا

گاریس بەیل سزا درا

یاریگا
گاریس بەیل، یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای ئەوە لە یاری یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیدا لە خولەکی 78 یاریگای جێهێشت، رەخنەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێنا و بەم هۆیەوە بەرپرسانی یانەکە ئەم یاریزانەکان سزادا.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئسپانیا بڵاویکردەوە، بەیل دوای ئەوەی بە هۆی پێکان نەیتوانی بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ریال سۆسیداد بکات، ناچار بوو وەک هاندەر بینەری یاری یانەکەی بێت، بەڵام ئەم یاریزانە وێلزیە لە خولەکی 78 یاریگای جێهێشت و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هاندەرانی مێرنگی رەخنە لەم رەفتارەی یاریزانەکەیان بگرن، بۆیە لەسەر بریاری سۆلاری راهێنەر ئەم یاریزانە بە پێ بژاردن سزادرا.

سانتیاگۆ سۆلاری راهێنەری شاهانەکان دوای ئەم هەڵس و کەوتەی یاریزانی یانەکەی هۆشداری داوەتە یاریزانەکانی دیکەش، لە ئەگەری روودانی ئەم هەلس و کەوتانە ئەوا تووشی سزای قورس دەبنەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close