ئاتلێتیکۆ لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هیلال نزیکە
جووڵەیەکی چاوەڕواننەکراو بوو

یاریگا –
ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو هەوڵی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی هیلال دەدات.
لە جووڵەیەکی چاوەڕواننەکراو، ئاتلێتیکۆ مەدرید سەرنجی خستووەتە سەر گواستنەوەی مارکۆس لیۆناردۆ، هێرشبەری بەڕازیلی و ئەستێرەی یانەی هیلالی سعوودی.
هەواڵەکە وەکوو بۆمبێک تەقیوەتەوە چونکە گفتوگۆکان لە قۆناخی سەرەتایی نین، بەڵکوو بەپێی قسەکانی ماتیۆ مۆریتۆی ڕۆژنامەنووسی مارکای ئیسپانی دانوستانەکان پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە.
Exclusiva. El Atlético de Madrid, por sorpresa, se fija en Marcos Leonardo, delantero del Al Hilal.
En las últimas horas, los dos clubes han mantenido contactos para llegar a un acuerdo sobre una cesión.
Negociación avanzada entre las partes. pic.twitter.com/FksLGybmS1
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) January 31, 2026
هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، هەردوو یانە لە گفتوگۆی راستەوخۆ و بەردەوامن و پێشبینی دەکرێت گرێبەستەکە بەشێوەی خواستن کۆتایی بێت.
لیۆناردۆ لەگەڵ هیلال بەشداریی 67 یاریی کردووە، 43 گۆڵی کردووە و 11 گۆڵیشی دروستکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا بانگێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی بەڕازیل نەکراوە.



