ئینگلتەرا

موحەمەد سەڵاح لە بەنزینخانەیەکدا سوپرایزی هاندەرانی لیڤەرپووڵ دەکات

یاریگا- ناوەوەی یاریگا بەس نییە بۆ موحەمەد سەڵاح تا دڵی هاندەرانی لیڤەرپووڵ بۆ لای خۆی ڕاکێشێت، لە دەرەوەی لاکێشەی سەوزیش بە هەڵسوکەوتەکانی بۆتە خۆشەویستی ڕێدز و جەماوەرەکەی.

ئەمڕۆ هاندەرانی ڕێدز سۆشیال میدیای خۆیانیان تەنی لە دەربڕینی پێزانین بۆ ئەو هەڵوێست و سوپرایزەی ئەستێرەی یانەکەیان کاتێک لە بەنزینخانەی ساینسبێری شارەکە پارەی هەموو ئەو شۆفێرانەی دابوو کە لەو بەنزینخانەیە، بەنزینیان کردبوو.

سەڵاح، کە لای هاندەرانی لیڤەرپووڵ بە “پادشا میسڕی” ناوزەد دەکرێت، هەر لە یەکەم دوو وەرزی خۆی لە ئانفیڵد توانی دڵی هاندەرە پڕ خرۆشەکەی لیڤەر بەلای خۆیدا ڕابکێشێت. بە شێوەیەک کە دوو ساڵی لە دوای یەک بووە براوەی پێڵاوی ئاڵتوونی خولی ئینگلیزی و ڕەگەزێکی کاریگەر بوو لە دوو جار گەیاندنی یانەکە بە فیناڵی چامپیۆنزلیگ و بردنەوەی یەکێکیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button