یاریزانە نوێیەکەی بارسێلۆنا گەیشت
پشکنینی پزیشکی دەکات

یاریگا –
یاریزانە نوێیەکەی بارسێلۆنا گەیشتە بارسێلۆنا و ئامادەیە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکەی.
پێگەی سپۆرتـی کەتەلۆنی ڤیدیۆی ساتی گەیشتنی هەمزە عەبدولکەریمی میسڕیی و یانەی ئەهلی میسڕی بە شاری بارسێلۆنا بڵاوکردەوە.
کەمێک لەمەوبەر هەمزە عەبدولکەریمی 18 ساڵان گەیشتە بارسێلۆنا و پشکنینی پزیشکی بۆ پەیوەندیکردن بە یانە کەتەلۆنییەکە دەکات.
💣 IMAGEN EXCLUSIVA @Sport
🔴🔵 ¡Hamza Abdelkarim ya está en Barcelona!
🛬 El futbolista egipcio acaba de aterrizar en la ciudad hace pocos minutos y Sport ha captado su llegada.
🔜 Lo recibe su agente Christian Emile. En 30 minutos pasa reconocimiento médico.
— Diario SPORT (@sport) January 31, 2026
هەمزە عەبدولکەریم لە چەند رۆژی رابردوودا گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەهلی تاوەکو 2028 نوێکردەوە، بەڵام بەشێوەی خواستن و بژاردەی کڕینەوەی بە 1.5 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات.

لاوەکەی میسڕ لە هێڵی هێرشبەر وەکو ژمارە 9 یاری دەکات و باڵای 182 سانتیمەترە. سەرەتای ئەمساڵیش تەمەنی بووە 18 ساڵ.
یاریزانە لاوەکە لەگەڵ هەڵبژاردەی میسڕی خوار 17 ساڵان 19 یاری کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 6 گۆڵیشی دروستکردووە.



