
یاریگا –
دادوەری دۆسیەی خۆسێ ماریا نێگرێیرا داواکارییەکی یانەی ریال مەدرید سەبارەت بە راپۆرتە ئابوورییەکانی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە.
لە ماوەکانی رابردوو ریال مەدرید داوای لە دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا کردبوو پشکنین بۆ بوودجە و راپۆرتی وردبینی ناوخۆیی و سەرەکی و حیساباتی ساڵانە و راپۆرتی کۆبوونەوەکانی لیژنەی بەڕێوەبردنی باجی بارسێلۆنا لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2018 بکرێت.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەلێخاندرا گیل لیما، دادوەری دۆسیەی نێگرێیرا، لە بەرژەوەندی یانەی بارسیلۆنا بڕیاریداوە و داواکەی یانەی ریال مەدریدی رەتکردووەتەوە. دادوەر رایگەیاندووە ریال مەدرید مافی ئەو داوایەی نییە، ئەو بەڵگە و راپۆرتانە پەیوەندیان بە لێکۆڵینەوەکان نییە و دووپاتکردووەتەوە لێکۆڵینەوەکان تەنیا پەیوەندیان بە پێدانی پارە بە نێگرێیرا دەبێت نەک بەڕێوەبردنی دارایی گشتیی بارسێلۆنا.

دادوەر پێشێلکردنی مافی یانەی بارسیلۆنای وەک پاساو بۆ رەتکردنەوەی داواکەی لۆس بلانکۆس هێناوەتەوە و پێیوایە داواکە تەواو نایاساییە، سەرەڕای ئەوەی دادگا وتەی لە کارلۆس ناڤال، نوێنەری تیپی یەکەمی یانە کاتالوونییەکە وەرگرتووە، کە ئەو وتانە دەکرێت یارمەتیدەر بن و چۆنیەتی خەرجکردنی پارەکانی بارسێلۆنا روونبکاتەوە.
رۆژنامە مەدریدییەکە ئاماژە بەوە دەدات، ئەم بڕیارە رۆڵ و دەستێوەردانی ریال مەدرید لەم دۆسیەیە سنووردار دەکات و پشتراستیدەکاتەوە لێکۆڵینەوەکان لە چوارچێوەیەکی دیاریکراو دەمێننەوە و رێگە نادرێت بە شیوەیەکی فراوان پێداچوونەوە بە دارایی بارسێلۆنا بکرێت.
بارسێلۆنا گەندەڵە؛ ریال مەدرید رێگەیەکی دیکە لەدژی نێگرێیرا و بارسێلۆنا دەگرێتەبەر



