
یاریگا –
یانەی چێڵسی ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی فێران تۆرێس ئامادە دەکات.
ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی فێران تۆرێس، هێرشبەری یانەی بارسیلۆنا چڕکردووەتەوە و پێیوایە بوونی ئەو هێرشبەرە لەگەڵ پاڵمەر و ئیستیڤاو هێڵێکی هێرشبەری بەهێز پێکدێنن.
تۆرێس تاوەکوو هاوینی ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانە کاتالوونییەکە هەیە و لەم وەرزە لەکۆی 28 بەشداریی یاریی توانیویەتی 15 گۆڵ بکات.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، چێڵسی بەڵێنی سەرکیبوون و پێدانی رۆڵی گەورە بە هێرشبەرە ئیسپانییەکە دەدات بەو هیوایەی بتوانێت یاریزانەکە قایلبکات.

سەرچاوە ئیسپانییەکە لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەش کردووە، رەنگە بارسیلۆنا بیر لە فرۆشتنی یاریزانەکە بکاتەوە بەهای یاریزانەکە بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت و ئەگەر ئۆفەرێکی لەو شێوەیە پێشکەش بە یانەکە بکرێت ئەوا رەتیناکەنەوە.
فێران تاوەکوو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی لە 186 یاریی کردووە، لەو ژمارە یارییە 59 گۆڵ و 21 ئەسیستی کردووە.



