Loading...
تێنسسعوودیەگرنگترین

ئیتیحاد دووجار ئۆفەری ئینتەری رەتکردووەتەوە

رێگە بە رۆیشتنی هێرشبەرەکە نادەن

Yariga App

یاریگا –

ئیتیحاد دووەم ئۆفەری ئینتەری بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی رەتکردەوە.

رۆژنامەنووسی ناودار، فابریس هاوکینز بڵاویکردووەتەوە کە موسا دیابی لە ئیتیحاد دەمێنێتەوە. یانە سعوودییەکە بۆ دووەمجار ئۆفەری ئینتەری رەتکردووەتەوە کە بەشێوەی خواستن و مافی کڕینەوەی بوو.

ئینتەر دەیوست بەشێوەی خواستن و بژاردەی کڕینەوەی بە 28 ملیۆن یۆرۆ یاریزانە فەڕەنسییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام ئەم ئۆفەرە بەس نەبوو بۆ قایلکردنی یانە سعوودییەکە.


هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئیتیحاد بەرامبەر دەستبەرداربوون لە موسا دیابی داوای 40 ملیۆن یۆرۆی کردووە و بە کەمتر لەو نرخە دەستبەرداری نابێت.

دیابی ئەگەرچی بەتەواوی لەگەڵ ئینتەر گەیشتبووە رێککەوتن، بەڵام ئەم وەرزە لەگەڵ ئیتیحاد بەردەوام دەبێت و تاوەکو 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەکە هەیە.

موسا هاوینی 2024 لە ئاستۆن ڤێلاوە بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئیتیحاد کردووە و بەدرێسی یانە سعوودییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 52 یاریی کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 27 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button