ئینگلتەراگرنگترین

پۆچیتینۆ: سەرکەوتنمان بەسەر چێڵسی زۆر گرنگ بوو

پۆچێتینۆ سەرکەوتن بەسەر چێڵسیدا زۆر بە گرنگ بۆ یانەکەی، تۆتنهام، دەزانێت

لە جامی ئینگلتەرا، دوێنێ سێشەممە، تۆتنهام بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی چێڵسی بردەوە و گۆڵەکەش هاری کەین بە پێناڵتی تۆماری کرد

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، راهێنەری تۆتنهام لەبارەی سەرکەوتن بەسەر چێڵسیدا رایگەیاند

“من زۆر دڵخۆشم بەسەرکەوتنمان بەسەر یەکێک لە باشترین یانەکانی ئینگلتەرا و بگرە ئەوروپاش، یانەیەک کە بۆ بردنەوەی نازناوەکان دروست بووە”

“ئەوان یاریزانی زۆر باشیان هەیە و سەرکەوتنمان ئەزموونێکی زۆر باشە بۆ ئێمە”

بڕیارە لە ٢٤ی ئەم مانگە، مانجستەر یونایتد و تۆتنهام لە هەمان جامدا رووبەڕوو ببنەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close