ئەوروپائیسپانیاگرنگترین

گریزمان بە باشترین یاریزانی مانگ دیاری کرا

یاریگانێت/ تۆزێک پێش ئێستا سایتی فەرمی خولی ئیسپانیی ناسراو بە ‘لالیگا’ بڵاوی کردەوە کە ئەنتۆن گریزمانی فەرەنسیی لە یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدرید وەک باشترین یاریزان هەڵبژێردراوە بۆ مانگی دیسەمبەر.

گریزمان لەو مانگە توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات و ئەسیستێکیشی هەبێت و ڕۆڵی باڵای بینی لە هێشتنەوەی یانەکەی لە کێبڕکێی نازناوەکە.

ئەو خەڵاتە گریزۆی کردە خاوەنی ڕیکۆردێک بە شەش جار بردنەوەی باشترین یاریزانی مانگ. لە کاتێکدا هەریەکە لە دوو ئایکۆنە دیارەکانی وەک مێسی چوار جار و، ڕۆناڵدۆ سێ جار وەک باشترینی یاریزانی مانگ دیاری کراون.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close