ئیسپانیابازاری گواستنەوە

سیڤیلیا زانیاری نوێ لەسەر گواستنەوەی مۆراتا ئاشکرادەکات

یاریگا-خواکین کاپارۆس بەڕێوبەری گشتی یانەی سیڤیلیا رایدەگەیەنێت ئەلڤارۆ مۆراتا دەیەوێت یاری بۆ ئەوان بکات.

لە میانەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا، ئەگەری پەیوەندیکردنی ئەلڤارۆ مۆراتا سەریهەڵداوە بە ریزەکانی سیڤیلیای وڵاتەکەیەوە. کاپارۆسیش لەلایەک ئەوە پشتراستدەکاتەوە و لەلایەکی دیکەش باسی ئاڵۆزی کارەکە دەکات و وتی “ئەوە راستە کە ئێمە گرنگیمان بە مۆراتا داوە بەڵام پرۆسەکە زۆر زۆر ئاڵۆزە. یاریزانەکەش ئێمەی بەلاوە پەسەندترە لە بژاردەکانی دیکەی، چێڵسی یانەکە گفتوگۆکردن لەگەڵیاندا ئاسان نیە”.

رەنگە جێهێشتنی لەندەن لەلایەن مۆراتاوە پەیوەندی بە هەوڵەکانی چێڵسییەوەیە بۆ هێنانی هێرشبەرێکی بەتوانا تاوەکو جێگەی بگرێتەوە.

کاپارۆس ئەوەشی نەشاردەوە مونیر حەدادی بژاردەیەکی دیکەی ئەوانە و هێنانی ئاسانترە لە مۆراتا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close