
یاریگا –
ریال مەدرید دەستی بە مەشق و ئامادەکارییەکان کردەوە و سێ یاریزان گەڕاونەتەوە مەشقەکان.
کەمێک پێش ئێستا ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی رایۆ ڤایێکانۆ دەستیپێکرد، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ئانتۆنیۆ رودیگەر و فێرلاند مێندی بەشداریی مەشقە بە کۆمەڵەکانیان کردووە لە پێکان چاکبوونەتەوە و بۆ یارییکردن ئامادەن.
Entrenamiento del Real Madrid previo al partido ante el Rayo Vallecano:
🏥 SIN Militao;
✅️ CON Rüdiger, Trent y Mendy. pic.twitter.com/27zJtfRRTD
— Miguel Ángel Díaz (@miguelitocope) January 31, 2026
سبەی یەکشەممە 1ـی شوباتی 2026 کاتژمێر 16:00 بەکاتی هەولێر، ریال مەدرید لە یارییەکانی گەڕی 22ـی لالیگا میوانداری رایۆ ڤایێکانۆ دەکات.
بەهۆی شکستە سەختەکەی مێرێنگی بەرامبەر بێنفیکا و دابەزینی بۆ قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، پێشبینی دەکرێت سبەی جارێکی دیکە لە بێرنابیۆ فیکەی ناڕەزایی بۆ یاریزانان و ئیدارەی یانەکە لێبدرێت.



