ئیتاڵیائیسپانیاگرنگترین

ڕۆناڵدۆ گەڕانەوەی بۆ یانەكەی پێشتری بە دوور نازانێت

یاریگا- كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستیرەی یوڤێنتوس گەڕانەوەی بۆ یانەكەی پێشتری بە دوور نازانێت دوای بە دەستهێنانی ئامانجەكانی لە یانە ئیتاڵیەكە.

پێگەی (فۆكس سپۆرت) كریستیانۆ دەگەڕێتەوە بۆ سپۆرتینگ لشبۆنە ئەو یانەی كە سەرەتا دەستی بە یاریكردن كرد ، وا پێشبینیش دەكرێت كۆتا یانە بێت و لەوێ كۆتایی بە كاروانی وەرزشی بهێنێت.

یەكێك لە ڕۆژنامەنووسان پرسیاری لە ”دۆن” كرد سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ لشبۆنەی پورتوگالی هاوشێوەی نانی؟ لەوەڵامدا ووتی:” لە تۆپی پێدا ناتوانیت داهاتووت دیاری بكەیت، من ئێستا لە تۆرینۆ زۆر دڵخۆشم ،هەمووان بەشێوەیەكی جوان بەخێرهاتنیان كردم”

هەروەها ووتیشی” نازانم لە كوێ كۆتایی بە یاریكردن دەهێنم، بەڵام من باشم و لە توانامدا هەیە بۆ چەندین ساڵی تر بەردەوام بم.”

ئەستێرە پورتوگالیەكە لە یانەی سپۆرتینگ لشبۆنەوە دەستی بە یاریكردن كرد پێش پەیوەندیكردنی بە یانەی مانچستەر یۆنایتدەوە ساڵی ٢٠٠٣.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close