ئەمریکای باکوور/باشوور

گۆڵپارێزێک 75 ساڵ زیندانی دەکرێت

یاریگا
عومەر ئەرتیس، گۆڵپارێزی مەکسیکی بە هۆی رفاندنی سێ کەس لەلایەن دادگای وڵاتەکەیەوە بە 75 ساڵ زیندانیکردن سزا درا.

پۆلیسی مەکسیک بڵاویکردۆتەوە کە گۆڵپارێزی پێشووی یانەی جاگوارسی وڵاتەکەیان دوای ئەوەی گومانی لەسەر پەیدا بوو، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کرا و دواتر ئاشکرا بوو کە سێ کەسی رفاندووە و دواجاریش ئافرەتێک بووە، بۆیە دادگا بریاری 75 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرکردووە.

ئەم گۆڵپارێزە پێشتریش لە ساڵی 2012 جارێکی دیکە دەستگیر کراوە و لە ساڵی 2010ـش بە هۆی بە کار هێنانی ماددەی قەدەخە کراو لەلایەن فێدراسیۆنی وڵاتەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز سڕ کرا بوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close