Loading...
ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

بایرن میونشن یاریزانێکی لاو بەخواستن بەڕێدەکات

دەچێتە یانەیەکی بۆندسلیگا 2

Yariga App

یاریگا –

خاڤیێر فێرناندێز بەشێوەی خواستن لە بایرن میونشنەوە پەیوەندی بە نۆرنبێرگەوە دەکات.

فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووسی ئەڵمانی رایگەیاند کە ئەمڕۆ گفتوگۆی نێوان بایرن میونشن و نۆرنبێرگ بۆ گواستنەوەی خاڤیێر فێرناندێز پێدەنێتە قۆناخی کۆتایی.


نۆرنبێرگ کە میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەفسانەی ئەڵمانی و یانەی بایرن میونشن راهێنەرایەتی دەکات، فشار دەکات بۆ گواستنەوەی فێرناندێزی ئیسپانی تەمەن 19 ساڵان.

میرۆسلاڤ کلۆزە، راهێنەری نۆرنبێرگ

فێرناندێز تاوەکوو ئێستا هیچ یارییەکی لەگەڵ تیمی یەکەم بایرن میونشن ئەنجام نەداوە و دەرفەتی یاریکردنی نەبووە، بۆیە یانە باڤارییەکە دەیەوێت بەخواستن بینێرێتە نۆرنبێرگ تاوەکوو هاوشێوەی لێنارد کارڵ، لە ئێستادا دەدرەوشێتەوە و چاوەڕوانی داهاتووییەکی گەورەی لێدەکرێت.

لاوە ئیسپانییەکە نزیکە لە رێککەوتن لەسەر مەرجە کەسییەکان لەگەڵ نۆرنبێرگ و بایرن میونشنیش گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەکە هەڵکردووە.

نۆرنبێرگ لە پلەی هەشتەمی بۆندسلیگا 2 دێت، بۆیە ئەمە دەبێتە دەرفەتێکی باش تاوەکوو فێرناندێز خولەکی یاریکردن بەدەست بهێنێت و بگەڕێتەوە ئاستی راستەقینەی خۆی، کە وەرزی رابردوو نزیکەی 292 رۆژ بەهۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دابڕابوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button