ئەمریکای باکوور/باشوور

” میسی نابێتە سەرکردە “

یاریگا
لیۆنێل میسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا سەرەرای ئەوەی کە لەو ساڵانەی رابردوو بە سەردەیەکی مەزن لەناو یاریگا ناو دەبرێت، بەڵام مارادۆنای هاونیشتیمان بیرکردنەوەکەی پێچەوانەیە.

دیەگۆ ئارماندۆ مارادۆنا لە نوێترین دەرکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی “ Ole “ سەبارەت بە میسی دەڵێت ” من زۆر حەز بە شێوازی یاریکردنی میسی دەکەم و ئەو یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام ئەو هیچ کاتێک نەیتوانیوە ببێتە سەرکردە و ناتوانێتیش ئەم کارە بکات، پێموایە یاریزانی وەک لیۆ کە بیەوێت ناوی بکەوێتە ناو مێژوو پێویستە سەرکردایەتی بکات”.

ئەفسانەکەی پێشووی تانگۆ جاری یەکەمی نیە باس لە میسی دەکات و پێشتریش چەندینجار هێرشی توندتری کردۆتە سەر ئەم یاریزانە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close