تەواو؛ یاریزانێکی دیکە مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت
هەموو شتێک کۆتاییهاتووە..

یاریگا –
ستێفان ئۆرتێگا، گۆڵپارێزی ئەڵمانی ریزەکانی مانچێستەر سیتی جێدەهێڵێت.
رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و نۆتینگهام فۆڕێست بۆ گواستنەوەی ستێفان ئۆرتێگا، لەگەڵ مانچێستەر سیتی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
هاوکات نۆتینگهام رێککەوتنی کەسی لەگەڵ گۆڵپارێزە 33 ساڵانییەکەش کردووە و ئێستا تەنیا واژۆکردنی گرێبەستەکەی ماوە.
گرێبستەکەی ئۆرتێگا لەگەڵ نۆتینگهام بەشێوەی هەمیشەیی دەبێت بۆ ماوەی پێنج مانگ و ئەمڕۆ پشکنینەکانی پزیشکی بۆ دەکرێت.
🚨💥 EXCLUSIVE | Stefan Ortega to Forest – DONE DEAL ✔️
Full agreement has been reached with Manchester City. A verbal agreement was already in place as revealed. #NFFC
It will be a permanent transfer, with a 5-month contract. Medical today for #Ortega. @SkySportDE 🇩🇪 pic.twitter.com/ttflbfBKz1
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) January 31, 2026
ئۆرتێگا لە هاوینی 2022 لە ئارمینیا بیڵفێڵدی ئەڵمانییەوە بەخۆڕایی پەیوەندی بە مانچێستەر سیتی کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 56 یاریی بۆ سیتیزنس کردووە، 51 گۆڵی لێکراوە و 25 کلین شیتی کردووە.
نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو پرێمەرلیگ، یەک جامی جیهانی یانەکان، یەک سوپەری ئەوروپا، یەک جامی یەکێتی ئینگلتەڕا و یەک قەڵغانی ئینگلتەڕای لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.



