ئەڵمانیائیسپانیاگرنگترین

پاكۆ ئەلكاسێر باسی یاریکردن له‌گه‌ڵ میسی ده‌کات

یاریگا- پاكۆ ئەلكاسێر یاریزانی پێشووی بارسێلۆناو ئێستای بروسیا دۆرتمۆند لە لێدوانێكی دا سەبارەت بە یاریكردن لە بارسا و لە پاڵ میسی ووتی: ”من چێژم لە یاریكردن لەگەڵ میسی وەرگرت و ئەوە جێگای شانازییە بۆ من”.

هەروەها سەبارەت بە جیاوازی و كێشە لەگەڵ سوارێز ووتی ئەوە دوورە لە ڕاستیەوە، تەنها ڕكابەریەك هەیە تاوەكو زیاتر هەلی یاریكردنت هەبێت، ئەویش بۆ هاوكاریكردنی یانەكەت.

یاریزانە ئیسپانیەكە ئاماژەی بەوەدا كە هەلی یاریكردنی بۆ نەڕەخساوە ئەویش بە پێی بڕیارەكانی ڕاهێنەر بووە.

دوای پەیوەندیكردنی بە بروسیا دۆرتمۆندەوە بە بڕی ٢٣ ملیۆن یۆرۆ ئاستێكی بەرزی لە یانە ئەڵمانیەكە پێشكەشكردووە و توانیویەتی لە كۆی ئەنجامدانی ١٤ یاری ١٣ گۆڵ تۆمار بكات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close