دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ریال مەدرید یاریزانێكی دەفرۆشێت و بارسێلۆنا بەرگریكارێكی دەوێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ئینتەر میلان بۆ گواستنەوەی كورتیس جۆنس بە خواستن لەگەڵ لیڤەرپوول لە گفتوگۆدایە – فابریزیۆ رۆمانۆ.
ئارسیناڵ هەردوو یاریزان گابریێل خێسوس و گابریێل مارتینێلی لە پێناو گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز پێشكەشی ئاتلێتیكۆ مەدرید دەكات – تیم تۆک.
ئارسیناڵ نزیكە لەوەی ئۆلیكساندەر زینچینكۆ بە یانەی ئەیاكس بفرۆشێت – ئاتلێتیک.
نۆتینگهام فۆرێست هەوڵی گواستنەوەی ستێفان ئۆرتیگا گۆڵپارێزی یانەی مانچێستەر سیتی دەدات – فلۆریان پلێتنبێرگ.
هەروەها نۆتینگهام دەیەوێت مەكنێڵ یاریزانی یانەی ئێڤەرتن بگوازێتەوە ریزەكانی یانەكەی – سكای سپۆرتس.
جۆشوا زیركزی هێرشبەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت تاوەكو كۆتایی ئەم وەرزە لە ریزەكانی یانەكەی بمێنێتەوە – سەن.
ریال مەدرید ئامادەیە دەستبەرداری ئێدواردۆ كاماڤینگا ببێت و یانەكانی ئارسیناڵ و لیڤەرپوول ئارەزووی گواستنەوەی دەكەن – فیچاخێس.
كەریم بێنزێما هێرشبەری فەڕەنسی یانەی ئیتیحاد بیر لە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا و دۆزینەوەی یانەیەكی نوێ دەكاتەوە – ESPN.
بارسێلۆنا دەیەوێت لە مێركاتۆی هاوینەدا هەوڵی گواستنەوەی لیساندرۆ مارتینێز بەرگریكاری ئەرجەنتینی یانەی مانچێستەر یونایتد بدات – فیچاخێس.
