بنزیمە داوای لە ئیتیحاد کردووە لە پێکهاتەی یانەکە دووربخرێتەوە

یاریگا –
کێشە لەنێوان ئیتیحاد و کەریم بنزیمە درووستبووە و ئەستێرە فەڕەنسییەکە داوای دوورخستنەوەی دەکات لە پێکهاتەی یانەکە.
بنزیمە دوای 14 ساڵ یاریکردن بۆ ریال مەدرید وەک بەشێکی گەورە لە پلانە درێژخایەنەکانی سعوودیە لە ساڵی 2023 گواسترایەوە خولی ئەو وڵاتە کە براوەی باڵۆندریش بوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە پشتی بە راپۆرتێکی رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی بەستووە، کەریم داوای کردووە لە پێکهاتەی ئیتیحاد دووربخرێتەوە، هۆکارەکەشی ناوەڕۆکی گرێبەستەکەیەتی.
وەک رۆمانۆ نووسیویەتی، یانەکەی لە گرێبەستە نوێیەکەدا بەڵێنەکانیان شکاندووە.
گرێبەستی ئێستای هێرشبەرە فەڕەنسییەکە هاوینی ئەم ساڵ بەسەردەچێت، لە هاوینی رابردوووەوە ئیتیحاد بەڵێنی درێژکردنەوەی داوەم، کەچی تەنها پێنج رۆژ پێش داخستنی بازاڕی زستانە ئۆفەرەکەیان پێشکەش کردووە.
وەک لیکیپ زانیویەتی، کارگێڕی ئیتیحاد نیازیان وایە لەم گرێبەستە نوێیە بنزیمە بەخۆڕایی یاریی بکات جگە لە مافی وێنە. ئەوەش نیگەرانی بریکار و کەسە نزیکەکانی یاریزانەکەی لێکەتووەتوە و پێیانوایە ئەوەی خراوەتەڕوو جۆرێکە لە بێڕێزی.
🚨 Karim Benzema personally asked to be out of Al Ittihad squad today following contract proposal.
Benzema believes promises have been broken after Al Ittihad offered new deal by… “playing for free” outside of image rights, as L’Équipe reported.
🎥 https://t.co/x51of473GZ pic.twitter.com/2VJzm7lw8M
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 29, 2026



