Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ بارسێلۆنا بڕیار لەسەر داهاتووی مارکوس راشفۆرد دەدات

Yariga App

یاریگا –

داهاتووی مارکوس راشفۆرد لەگەڵ بارسێلۆنا هێشتا بە نادیاری ماوەتەوە و یانەکە بیر لە بژاردەکانی هێشتنەوەی دەکاتەوە.

راشفۆرد هاوینی رابردوو بە خواستن و تا کۆتایی وەرز لە مانچێستەر یونایتدەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بارسێلۆناوە کرد.

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە لەم وەرزە لەگەڵ بلووگرانا کەمتر لە 1800 خولەک یاریی کردووە، توانیویەتی 9 گۆڵ و 12 ئەسیست بکات، بەوەش رەزامەندی یانەکەی بەدەستهێناوە، سەرەڕای ئەوەی یەکەم وەرزیەتی لە دەرەوەی ئینگڵتەڕا یاریی بکات.

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، یانەی بارسێلۆنا ئارەزوو دەکات راشفۆرد بۆ وەرزی داهاتوو بهێڵێتەوە و دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرە ئینگلیزییەکە بکاتە هەمیشەیی بەڵام نرخی گرێبەستەکە رێگرە.

بارسێلۆنا بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ دەتوانێت گرێبەستی راشفۆرد بکاتە هەمیشەیی، بەڵام بەرپرسانی یانەکە پێیوایە ئەو بڕە پارەیە زۆرە، بۆیە درێژکردنەوەی ماوەی خواستنەکەی بۆ وەرزێکی دیکە وەک بژاردەی دووەم لەبەردەم بەرپرسانی یانە کاتالوونییەکە دەمێنێتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button