Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگدارایی وەرزشیراپۆرتی تایبەتگرنگترین

راپۆرتی تایبەت؛ بارسێلۆنا داهاتێکی خەیاڵی پەیداکردووە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا لە رێگەی گەیشتن بە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ داهاتێکی زۆری بەدەستهێناوە.

بارسێلۆنا لە دوایین گەڕی قۆناخی لیگی چامپیۆنزلیگ میوانداریی کۆپنهاگنی دانیمارکی کرد و 4-1 لێی بردەوە، بەمەش بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ و بە پلەی پێنجەم راستەوخۆ خۆی گەیاندە قۆناخی 16ـی پاڵەوانییەتییەکە.

بارسێلۆنا بە راستەوخۆ گەیشتنی بەو قۆناخە نزیکەی 87 ملیۆن یۆرۆ داهاتی بەدەستهێنا.

بلاوگرانا بەرامبەر بەشداریکردنی لە قۆناخی لیگی پاڵەوانییەتییەکە بری 18.6 ملیۆن یۆرۆی وەرگرت، هەروەها 35.4 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە رێگەی سپۆنسەرەکان و پەخشی تەلەفیزیۆنی یارییەکانەوە.

یانەکانی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی لیگ بۆ هەر بردنەوەیەک بری دوو ملیۆن یۆرۆ و بۆ هەر یەکسانبوونێک بری 750 هەزار یۆرۆ وەردەگرن. بەمەش بارسێلۆنا توانی 10.5 ملیۆن یۆرۆ کۆبکاتەوە.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەرامبەر هەر پێگەیەک لە خول داهاتێکی جیاوازی دیاریکردووە، یانەکان بۆ هەر پێگەیەک 935 هەزار یۆرۆ وەردەگرن، واتە ئەو یانەیەی لە خوارووی ریزبەندی خولەکەیە بڕی 935 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت. بارسێلۆنا کە توانی پلەی پێنجەم بەدەست بهێنێت لە بەرامبەردا 8.8 ملیۆن یۆرۆی وەرگرت.

بێگومان کاتێک خۆت لە یارییەکانی پاشکۆ لادەدەیت و وەکو یەکێک لە هەشت یانەکەی سەرەتا راستەوخۆ دەگەیتە قۆناخی 16، ئەوا لە بەرامبەردا 11 ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگریت.

سەرەڕای ئەمانەش، دوو ملیۆن یۆرۆی دیکە وەردەگریت وەکو پاداشت لە بەرامبەر بەدەستهێنانی یەکێک لە پلەکانی ریزبەندی 1-16.

جگە لەمانە، یوفا چەند پاداشتێکی دیکەش کەمیش پێشکەش بە یانەکان دەکات لەبەرامبەر چەند شتێکی دیکەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button