ئەمریکای باکوور/باشووربازاری گواستنەوەخولەکانی دیکه‌

تاتا مارتینۆ وەک ڕاهێنەری مەکسیک دەستنیشان کرا

یاریگانێت/ وەک دەنگۆیەکان ئاماژەیان پێ دەکرد، جێراردۆ “تاتا” مارتینۆی ئەرجەنتینی بە فەرمی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی مەکسیکەوە وەک ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە ناسێنرا.

پۆستی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی مەکسیک لە دوای جامی جیهانی 2018ی ڕووسیاوە بێ ڕاهێنەر ماوەتەوە، دوای لەسەر کار لابردنی خوان کارلۆس ئۆسۆریۆ.

بۆندەکەی مارتینۆ بۆ ماوەی چوار ساڵە و بە شیاوی درێژتر کردنەوەی لە ئەگەری پیشاندانی ئاست و ئەنجامی باش.

تاتا تەمەنی 56 ساڵە و پێشتر ڕاهێنەری هەڵبژاردەکانی پاراگوای و ئەرجەنتین و یانەکانی نیوێڵ ئۆڵد بۆیز و بارسێلۆنا و چەندین یانەیتری بووە. کۆتا وێستگەشی پێش ئەم ئەرکە نوێیەی، خولی ئەمریکی ئەمریکی بوو وەک ڕاهێنەری ئەتڵەنتا یونایتد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close