
یاریگا –
ئامارێکی شۆکهێنەری شکستە سەختەکەی ریال مەدرید بەرامبەر بێنفیکای پۆرتوگالی سەرنجی هەمووانی راکێشاوە.
شەوی رابردوو لە کۆتا گەڕی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید بووە میوانی بێنفیکا و 2-4 یارییەکەی دۆڕاند و دابەزی بۆ قۆناخی پلەی ئۆفی پاڵەوانێتییەکە.
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، بەدرێژایی یارییەکە یاریزانانی ریال مەدرید 142 کیلۆمتەر رایانکردووە لەکاتێکدا یاریزانانی بێنفیکا 152 کیلۆمەتر رایانکردووە و 10 کیلۆمەتر زیاتر لە ریال مەدرید رایانکردووە.
هەوەها بە درێژایی یارییەکە یاریزانانی بێنفیکا 22 شووتیان بۆناو گۆڵی ریال مەدرید کردووە، 12 شووتیان بۆ ناو گۆڵ بووە، چواریان بووەتە گۆڵ و تیبو کۆرتواش حەوت سەیڤی کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی ABC ئیدارەی ریال مەدرید زۆر لە کەمتەرخەمی یاریزانەکان نیگەرانن، تەنانەت کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی لە رەفتاری نابەرپرسانەی یاریزانانی هاوڕێی لەم وەرزە بێزار بووە و نیگەرانی خۆی دەربڕیووە.



