Loading...
ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپووڵ ناوەڕاستکارێکی ریال مەدرید دەکاتە ئامانج

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپووڵ ئارەزووی گواستنەوەی ئێدواردۆ کاماڤینگا دەکات و لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی یاریزانەکە دەکات.

ماڵپەری کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، توانای یاریکردنی کاماڤینگا لە پێگە جیاوازەکانی هێڵی ناوەڕاست و بەرگریی وای لە رێدز کردووە بیر لە گواستنەوەی بکەنەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، لیڤەرپووڵ ئامادەکاری بۆ رۆیشتنی ئاندرو رۆبێرتسن دەکات و دەیەوێت کاماڤینگا یەکیک بێت لە بژاردەکانی پڕکردنەوەی جێی بەرگریکارە سکۆتلەندییەکە، هەروەها چارەسەرێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی فشار لەسەر راین خراڤنبێرخ و کێرتس جۆنز لە هێڵی ناوەڕاست.

ئێدواردۆ کاماڤینگا بە درێسی ریال مەدرید

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش داوە، رەنگە ئەم گرێبەستە 80 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ لەسەر لیڤەرپووڵ بکەوێت و ئاسانیش نابێت، چونکە ئێستا ریال مەدرید ئامادە نییە بیفرۆشێت.

کاماڤینگا تا هاوینی ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هەیە و تاوەکو ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 204 یاریی بە درێسی یانە شاهانەکە کردووە، لەو ژمارە یارییە 6 گۆڵی کردووە و 11 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button